ره‌حیم ره‌شی له دایک بوویی 1953 زایینی له دایک بوویی شاری مه‌هاباد له کوردستانی ئێران خاوه‌نی 5 منداڵ و چالاکی مه‌ده‌نی له رۆژی 21-7-2010 له ماڵی که‌سی ناوبراو هه‌ڵکه‌وتوو له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ده‌زگای ئیتلاعاتی ئه‌م شاره به تاوانی نادیار به شێوازێکی نایاسایی ده‌ستگیر کراوه و سه‌ره‌تا بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره و پاش چوار رۆژ به بێ ئاگادار بوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ وێڕای بێ رێزی و شکه‌نجه کردنێکی فراوان و تووند بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له‌م ناوه‌نده به بێ حوکمی قه‌زای و پشت به‌ستوو به یاساکانی کۆماری ئیسلامی ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی گشتی شاری مه‌هاباد کراوه‌ته‌وه و له ئێستا دا له ژووری تاکه که‌سی ئه‌م زیندانه به‌ند کراوه.
ره‌حیم ره‌شی به وه‌ک ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به پێشێل کردنی مافه یاسای و ئینسانییه‌کانی له لایه‌ن ده‌زگا ده‌سه‌ڵات داره‌کان و ده‌ستگیر کردنی نایاسای و هێرش کردنه سه‌رماڵی که‌سی ناوبراو هه‌ر رۆژێک پاش ده‌ستگیر کردنی ده‌ست کردووه به مناگرتن بۆ ماوه‌ی 39 رۆژه وێڕای بوونی ئه‌شکه‌نجه و بوونی نه‌خۆشی مێشک و دڵ هه‌ر ساتێک مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه له گیانی ره‌حیم ره‌شی ده‌کات و له ئو له ئستا دا وێرای دابه‌زینی پتر له 30 له سه‌دی کێشی ناوبراو له پێ که‌وتووه و بۆ ماوه‌ی نیزیک به 1ۆ رۆژه یاساخ له چاوپێکه‌وتن کراوه ئه‌وه‌ش بۆته هۆکاری نگه‌رانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له چاره‌نووسی ته‌ندروستی ناوبراو.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی رۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان نیشته‌جێ له باشووری کوردستان و ئه‌ورووپا هه‌ڵمه‌تێکمان به ناوی "که‌مپه‌ینی پشتگیری له چالاکی مه‌ده‌نی ره‌حیم ره‌شی" له رۆژی 30-8-2010 له شاری هه‌ولێر وه‌رێ خستووه به مه‌به‌ستی پشتگیری کردن و گه‌یاندنی ده‌نگی ناوبراو وه‌ک هاوڵاتییه‌کی کوردستان بۆ رایی گشتی و رێخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌جات دانی ژیانی ناوبراو له مه‌ترسی به هۆی مانگرتنه‌وه هه‌ر ساتێک ئه‌گه‌ری کاره‌ساتی هه‌یه و هه‌روه‌ها له دواجاردا ئازادکردنی ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگایی دادوه‌ری کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی پۆشهش دان هه‌واڵ و کۆ کردنه‌وه‌ی واژۆ و ئه‌نجام دانی کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و گه‌یاندنی ره‌وشی ناوبراو به رێخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تیبهتمهند به مافی مرۆڤ ده‌ده‌ین.